سەرۆکایەتیی هەرێم سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کوردستان دەکات
سەوسەن سەید
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند، کە بەئامانجگرتنی هەرێم و دەستپێکردنەوەی توندوتیژییەکان، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عیراقە.
سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دا لەوەی ئەم جۆرە هێرشانە هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، هاوکات کۆسپی گەورە دەخەنە بەردەم ئەو هەوڵانەی کە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەدرێن.



