کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت، هاوکات تۆزێکی سوک لە هەوادا بەدی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لەو رێژانەی کە دوێنێ تۆمارکراون.

کەشناسیی ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و هاوشێوەی ئەمڕۆ تۆزێکی سوک لە هەوادا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:44 پلەی سیلیزی

سۆران: 41پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی