دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە حەوت موشەک هێرشکرایە سەر گوندەکانی زڕگوێزەڵە، قسرد و ناوچەی قەرەداغ.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، سەعات 6:20ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە حەوت موشەک هێرشکراوەتە سەر چەند شوێنێکی جیاواز.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند شوێنی کەوتنی موشەکەکان بەم شێوەیەیە:

گوندی زڕگوێزەڵە: بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج.

گوندی قسرد:  یەک موشەک لەم گوندە کەوتووەتە خوارەوە.

نزیک گردی کوپان لە قەرەداغ: بە دوو موشەک کراوەتە ئامانج.

بەدواداچوونەکان بەردەوامن

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، کە تیمەکانیان لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکانن و بەدواداچوونی ورد و بەردەوام ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی زانین و دەستنیشانکردنی قەبارەی تەواوی زیانە گیانی و مادییەکان کە بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتوونەتەوە.