ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە شەش ملیار دینارە.

ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتە لە رۆژی(11ـی7ـی2026 بۆ 17ـی7ـی2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، شەش ملیار و 748 ملیۆن و 253 هەزار دینار بووە.

ئاشکراشیکرد، لەو داهاتە لە  87%ی بەشێوەی نەختینەیە و 13%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات کەمی کردوە.

جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.