هەشت هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر و سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان تێکشکێندران.

دژەتیرۆری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەنێوان سەعات 4:19 تا 5:25ـی بەیانی، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە.

دژەتیرۆری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە هێرشەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە پوچەڵکراونەتەوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.