کۆمپانیای دانە غاز، رۆژی پێنجشەممە، رایگەیاند، کە سەرجەم دامەزراوە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە.

وتەبێژی کۆمپانیاکە رایگەیاند: سەرجەم دامەزراوە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بە شێوەیەکی کاتی داخران، ئەمەش بەهۆی بوونی هەڕەشەی ئەمنیی باوەڕپێکراو و پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

روونیشیکردەوە کە کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر کاتی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان.