روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لەسەر کەمبوونەوەی سەعاتەکانی پێدانی کارەبا
سەوسەن سەید
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا کەمبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی کارەبای بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی ئەمنییەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەت، بەهۆی ئەو گرفتە ئەمنییەوە کە لە کێڵگەی کۆرمۆر رویداوە، هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 2500 مێگاوات.
وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا کە ئەم دۆخە کاتییە و لە ئێستادا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن و کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی غاز بە رێژەی ئاسایی خۆی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان.



