لە زەڕایەن 329 پارچە زەوی دابەش دەکات
بڵند
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ لە زەرایەن دەست دەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی ناوی 329 کەسیان بڵاوکردەوە کە لە قۆناغی یەکەمدا سود مەند دەبن لە دابەشکردنی زەوی لە سنوری زەرایەن.
دابەشکردنەکە 329 پارچە زەوییە و 283 پارچەیان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانەی سنورەکەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، 46 پارچەشیان تایبەتە بە زیندانیانی سیاسی و دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی لە هۆڵی "شەهید قادر حەمەساڵح " بەڕێوەدەچێت



