قوباد تاڵەبانی: کەلار گەشەیەکی خێرای کردووە
سام
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی ناوەندێکی کلتووری و رۆشنبیری لە کەلار رایگەیاندووە، "پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کەلار دەکەم، ئەم ناوەندە دەرفەتێکی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی رۆشنبیری و کلتووری گەرمیان".
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: کەلار چ لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و چ لەڕووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەکی خێرای کردووە. لەم نێوانەدا ناوەندێکی کلتووری و رۆشنبیری کە لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدابێت و شایستەی کەلاربێت زۆر پێویست بوو.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کەلار دەکەم کە لە ئەمڕۆوە بوونە خاوەنی ناوەندێکی کلتووری و رۆشنبیری جوان و پێشکەوتوو. خۆشحاڵ بووم بە کردنەوەی ناوەندی کلتووری ئاران کە هۆڵێکی پێشکەوتووی سینەما، کتیبخانەیەکی دەوڵەمەند و گەلەرییەکی جوان و سەنتەری راهێنان و فێرکردنی موزیک و.. لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوەندە بە تایبەت بۆ ئەو هەموو گەنجە خوێندەوار و بە توانا و هونەردۆست و کلتووردۆستەی دەرفەتێکی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی رۆشنبیری و کلتووری گەرمیان.



