قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە.
بڵند
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانی سەرادنەکەیدا بۆ گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کرد و بەبۆنەی دانپێدانانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە و راشێگەیاند، بە تەواوەتی پشتگئیری زانکۆی گەرمیان دەکات تا کێشيکانی چارەسەر بکرێت و تا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە دانپێدانانی رەسمیان بۆ بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرنگی رۆڵی زانکۆکان لە گەشەپێدانی ناوچەیی و بە پێویستی زانی هەردوو زانکۆکە پلانیان هەبێت تا بەپێی پێویستییەکانی گەشەپێدانی گەرمیان هێزی کاری مرۆیی شارەزا پەروەردە بکەن و جەختیکردەوە، خۆی و حکومەتی هەرێمیش ئامادەن بۆ هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەک.



