بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی زیاتر لە 17 هەزار پارچە زەوی لە گەرمیان دابەش دەکرێت
بڵند
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
لە سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی گەرمیان، لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا لەسەر دابەشکردنی زیاتر لە 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدانی سنوری گەرمیان.
بەپێی بڕیارەکە لە کەلار 11 هەزار و 128 پارچە زەوی، لە کفری دوو هەزار و 500 پارچە زەوی و لە رزگاریش دوو هەزار و500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.
جگە لەو پارچە زەویانە، 1077 پارچە زەویش بەسەر کەسوکاری شەهیدان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی و حزبی دابەش دەکرێت و پرۆسەکەش لە ئەمڕۆوە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کەسوکاری شەهیدان دەست بە دابەشکردنی پارچە زەوییەکان کرا



