مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی 'دەهوا رەبا'ـی سابیئەی مەندائی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەندائییەکانی عیراق و جیهان دەکات.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جەژنی (دەهوا رەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی مەندائی لە عیراق و جیهان دەكەین 

سابیئەی مەندائی وەك پێكهاتەیەكی رەسەن وخاوەن ماف لە بنیادنانی شارستانێتی  ناوچەكەدا رۆڵێكی مێژووییان هەبووە، ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە و گشت رێورەسمی یاد و بۆنەكانی تر بەو پەڕی ئازادی و سەربەرزی بەڕێوەببەن.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان