قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ساکۆ سمکۆ
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە لە پرۆسەکەدا بەشداربوون.
دەقی پەیامەکە:
هەرچەندە سەرۆک مام جەلال تا خۆی لە ژیاندا بوو هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبوو هیچ شوێنێکی بەناوەوە بکرێت. بەڵام سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال و هەموو ئەو کەسایەتی و لایەنە پەیوەندیدارانە لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەکەین کە ئەرکیان کێشا وەک رێز و پێزانینێک بۆ نزیکەی 70 ساڵ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال لەپێناو کوردستان و ئازادی و دیموکراسی و پێکەوەژیاندا، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان گۆڕی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. ئەو فڕۆکەخانەیەی کە هەر خۆی دامەزرێنەری بوو.



