کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
محەمەد رزگار
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەراورد بە رۆژانی رابردوو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، هاوکات ئاراستەی با بەرەو باکوری رۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی باشوری هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا هەیە.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێکی تر نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:41 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی



