سپەیس ئێكس دەیەوێت بە رەسمی ئینتەرنێتی ستارلینك لە هەرێمی كوردستان كارا بكات
رێبین
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە داواكارییەكی رەسمی كۆمپانیای سپەیس ئێكس دەكات بۆ كاراكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی ستارلینك.
كۆمپانیای سپەیس ئێكس داواكارییەكی رەسمی پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد تا بتوانێت خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی ناسراو بە ستارلینك بە شێوازێكی رەسمی و یاسایی بخاتەگەڕ.
لەو بارەیەوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاندووە، مەرج و ڕێكارەكانی حكومەت و وەزارەتی گواستنەوە بۆ كۆمپانیاكە خراونەتەڕوو كە پێویستە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان ڕەچاو بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە گەرمی پێشوازی لەو هەنگاوە دەكەن، چونكە ستارلینك یەكێكە لە پێشكەوتووترین خزمەتگوزارییەكانی گەیاندن لە جیهاندا و جێگیركردنی، دەبێتە هەنگاوێكی ستراتیژی بۆ دابینكردنی فرەچەشنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان.



