قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و هەردوولا تاوتوێی پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عیراق کرد.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی بەرهەمدار و بەسوودمان کرد لەبارەی سیاسەت و پێگەی یەکێتی لە کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوڕابووین لەگەڵ ئەوەی یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بووەتەوە بە حزبی جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان، بەڵام دەبێت بۆ لەمەودوا زۆر زیاتر لە جاران لە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان نزیکتر ببینەوە.

وتیش، سوپاسیشی دەکەم کە کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی (کڵپەی ژێر خۆڵەمێش)ی پێشکەش کردم. کاک شێخ جەعفەر تێکۆشەرێکی دیاری سەردەمی شۆڕشی نوێ بووە، بە دڵنیاییەوە خوێندنەوەی بیرەوەرییەکانی بۆ باشتر ئاگاداربوون لە مێژووی ئەو سەردەمە بەسوودە بۆ هەموو لایەک.