تەندروستیی ئاکرێ ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە سنوری قەزای بەردەڕەش، لە کاتی کارکردن و هەڵگرتنەوەی پەتاتەدا کەوتووەتە ژێر تراکتۆر و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ تایبەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند؛ بەیانی ئەمڕۆ پێش سەعات 9:00، مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ بەناوی (وەلید مەولود) لە کاتی کارکردندا لە کێڵگەیەکی پەتاتەدا لە نزیک گوندی "جوجەر"ی سەر بە ناحیەی رۆڤیا، کەوتووەتە ژێر تراکتۆرێک و بە سەختی بریندار بووە.

لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، مێردمنداڵەکە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان، گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد.