کشتوکاڵی دەربەندیخان: بۆ راوکردنی ماسی دەبێت مۆڵەتی رەسمی وەربگیرێت
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
راوچیانی ماسی ئاگادار دەکرێنەوە، ئەگەر مۆڵەتی رەسمی و پێناسی تایبەتیان نەبێت بە راوەماسی، ئیتر ناتوانن بەردەوام بن لەکارەکەیان.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دەربەندیخان لە راگەیەنراوێکدا سەرجەم راوچیانی دەریاچەکە ئاگادار دەکاتەوە، پێویستە ببنە خاوەنی مۆڵەتی رەسمی راوکردن.
ئاماژەی بەوەکردوە، لە ئەمڕۆوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی راوکردن لە دەریاچەکەدا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان وەک راوچی رەسمی و دەرهێنانی پێناسی تایبەت بەو پیشەیە.
بەرێوبەرایەتیەکە داواشی کردوە، پێویستە راوچییەکان لەکاتی سەردانیکردنیاندا، کۆپیی کارتی نیشتمانیان پێبێت.
هۆشداریشدراوە، ئەم رێکارە ناچارییە و هەرکەسێک ناوی خۆی تۆمار نەکات و مۆڵەتی رەسمی وەرنەگرێت، بە تەواوی مافی راوکردنی لە دەریاچەکەدا نامێنێت.



