مەزڵوم عەبدی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەو سیناتۆرە بۆ گەلی کورد و هەوڵەکانی بۆ ئاشتی لە سوریا هەمیشە لە یادەوەریی مێژوودا دەمێننەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'، رایگەیاند، داکۆکیکردنە بەردەوامەکانی ئەو لە دۆزی کورد و هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا، لە مێژوودا دەمێننەوە.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهاممان پێگەیشت؛ خزمەتە بەرفراوانەکانی، سەرکردایەتییە بنەماییەکەی، پشتگیرییە نەپساوەکانی بۆ گەلی کورد و داکۆکیکردنی سەرسەختی لە پێناو سوریایەکی ئاشتیانە و دادپەروەر، هەمیشە لە مێژوودا بە زیندوویی دەمێننەوە".

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، فەرماندەی گشتیی هەسەدە سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی خێزان، هاوڕێیان و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.