بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم كەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری كەسنەزانی دەکات.

دەقی پەیامەکە 

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم كەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری كەسنەزانی

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەردەشت شێخ محەمەد)ـی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین کە رۆڵ و خزمەتەکانتان لە چاکەی گشتی و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیاندا دیار و بەرچاوە و بەهایەکی گرنگی هەیە لای ئێمە

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان