بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باوکی بەڕێز شێخ تەمیم، میری دەوڵەتی قەتەر بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باوکی بەڕێز شێخ تەمیم، میری دەوڵەتی قەتەرمان پێگەیشت.

بەبۆنەی ئەم كۆستەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی میری قەتەر و گەلی دۆستی قەتەر دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات، سەبووری و ئارامیش بە كەسوكار و گەلی دۆستی قەتەر ببەخشێت.