تەقینەوەی مین بوە هۆی سوتانی نزیکەی 500 دۆنم زەوی
بڵند
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری شارباژێر، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و بەتە هۆی سوتاندنی 500 دۆنم زەویی، کە داری سروشتی و پوش و پاوان بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاگرەکە لە سنوری گوندەکانی ( نۆرەباب ، پیرێسك ، سێوەنگ ، کانی شوان ) بووە و دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتونەتە شوێن ئاگرەکە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت؛ دوای گەیشتنی تیمەکانیان، بەهاوکاری بەرگریی شارستانی چوارتا و و خەڵکی ناوچەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە.



