بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر بێئاو بوون
محەمەد رزگار
١١ی تەمووزی ٢٠٢٦
بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی ئەو شارە بێئاو دەبن، پەیامنێری کوردسات نیوزیش دەڵێت؛ ئێوارەی ئەمڕۆ پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.
بڕیار محەمەد پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند سەعاتی داهاتوودا بۆرییەکە چاکبکرێتەوە و پێدانی ئاو ئاسایی ببێتەوە.
وتیشی، لە چەند مانگێک پێش ئێستا لە هەمان شوێن بۆرییەکە شکابوو بەهۆیەوە زیاتر لە ٪40ـی دانیشتوانی هەولێر بەهۆیەوە بێئاو بوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، تا سەعات 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرجەم کێشەکان لەلایەن تیمەکانەوە چارەسەر دەکرێت پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.



