کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
محەمەد رزگار
١١ی تەمووزی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئاسمان بە ساماڵی و گەرمی دەمێنێتەوە و بۆ سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ساماڵ و گەرم دەبێت، ئاراستەی با بەرەو باکوری رۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان بە ساماڵی و گەرمی دەمێنێتەوە و خێرایی و ئاراستەی با و مەودای بینین هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بە یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی



