وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ لە ئێستادا توانیویانە کارەبای بەردەوام بۆ 90%ی هاوبەشان دابین بکەن، ئاماژەی بەوەشکردوە ئەمە بوەتە هۆی کوژاندنەوەی شەش هەزار موەلیدە لە سەرناسەری هەرێمدا.

لە راگەیەندراوەکەی کارەبای هەرێمدا هاتووە؛ لەپێناو رێکخستنەوەی تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی 6,000 موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، توانیویانە؛ بە بڕی 1974 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکەن و ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ زیاتر پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێم

لەپێناو رێکخستنەوەی تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی 6,000 موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.

یەكەم: لە سێكتەری بەرهەمهێنانی كارەبا 1,974 مێگاوات كارەبای تازە، لەم وێستگانەی خوارەوە بەرهەم هێنرا:

1- لە وێستگەی خورماڵە (500 مێگاوات).

2- وێستگەی هەڵمیی خەبات (300 مێگاوات).

3- وێستگەی گەرمیان (165 مێگاوات).

4- وێستگەی بازیان (750 مێگاوات).

5- وێستگەی دێرەلۆك (38 مێگاوات).

6- لە وێستگەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك (87 مێگاوات).

7- لە وزەی خۆر : 134 مێگاوات لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

دووەم: لە سێكتەری گواستنەوەی كارەبا توانیمان 61 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 372,84 ملیۆن دۆلار

1- لە هەولێر و سۆران: 31 پرۆژە، بە گوژمەی 233,72 ملیۆن دۆلار.

2- لە دهۆك و زاخۆ: 8 پرۆژە، بە گوژمەی 40,13 ملیۆن دۆلار.

3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 22 پرۆژە، بە گوژمەی 98,99 ملیۆن دۆلار.

سێیەم: لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا توانیومانە 3,880 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 259،27 ملیار دینار

1- لە هەولێر و سۆران : 1,125 پرۆژە، بە گوژمەی 109,742 ملیار دینار.

2- لە دهۆك و زاخۆ : 531 پرۆژە، بە گوژمەی 35,239 ملیار دینار.

3- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: 2,224 پرۆژە، بە گوژمەی 114,286 ملیار دینار.

4- گەیاندنی كارەبا بۆ 575,000 هاوبەشی كارەبای تازە.

5- دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ لە 90%ی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

6- كوژانەوەی 6,000 موەلیدە لەناو گەڕەكەكان.

7- لابردنی زیاتر لە 62,688 سەرپێچیكار لەسەر تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان.

8- هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ئەنجامدا ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە.