لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد دەروێش، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی مەکتەبی سیاسی حەماس، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئاشتی لە نێوان ئەوان و ئەمریکادا نابێت و دان بە ئیسرائیلیشدا نانێن.

قالیباف، ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت رێڕەوی دیپلۆماسی بتوانێت دەستکەوتەکان بەهێزتر بکات و خزمەت بە پاراستن و چەسپاندنی دەستکەوتە سەربازییەکان بکات.

ناوبراو جەختیکردەوە، دانوستانەکان کاتێک سەرکەوتوو دەبن، کە وڵات  ئامادەیی بەرگریی کردن بێت لە خۆی، لە  کاتی دانوستانەکانیشدا ئێران جەختی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕی هاوپەیمانەکانی لە بەرەی خۆڕاگریی کردووەتەوە.

 سەرۆکی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، هیچ ئاشتییەکیان لەگەڵ ئەمریکادا نییە و دان بە ئیسرائیلدا نانێن، بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی بەرەی خۆڕاگریی.

لایخۆشیەوە، محەممەد دەروێش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکای بە "سەرکەوتنێکی تەواو بۆ ئێران و شکستێک بۆ ئەمریکا" وەسف کرد باسی لەوەکردوە لە بەرژەوەندی بەرەی خۆراگرییە.