وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج دابەش دەکرێت
بڵند
٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند،دەست دەکەن بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە؛ ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێڕیاریەکان تەواو دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواو کردنی رێکارەکان، رۆژی دووشممە(6ـی 7ـی2026) دەست دەکەن بە دابەشکردنی هاوکارییەکە بەسەر پێشمەرگەکاندا.



