دوای هێوربونەوەی رەوشەکە، هاتوچۆی کەشتییەکان لە دەریای هورمز روی لە زیادبوون کردووە، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێسیش رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، جوڵەی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروەی هورمزدا بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرزبوەتەوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردوەتەوە، جوڵە و هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروی هورمزدا بەراورد بە پێشتر زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە و تەنها لە هەفتەی رابردوودا 258 کەشتی لە گەروەکە تێپەڕیون.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەفتەی پێشوتردا ئەم ژمارەیە تەنها 138 کەشتی بووە، سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیەش، هێشتا قەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکان زۆر کەمترە لە کاتی پێش جەنگەکە، رۆژانە نزیکەی 130 کەشتی بووە.

 ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە سەرەڕای کەمبونەوەی گشتیی هاتوچۆی کەشتییەکان دوای هێرشەکانی ئێران لە چوار و شەشی تەمموزدا، بەڵام لە رۆژانی دووشەممە تا چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا، لانی کەم 80 کەشتی تری بازرگانی و بارهەڵگر لە گەروی هورمزەوە پەڕیونەتەوە.