ئەکسیۆس: تاران و واشنتۆن لەسەر بەشی یەکەمی پارە بلۆکراوەکانی ئێران گەشتنە رێککەوتن
بڵند
١ی تەمووزی ٢٠٢٦
پێگەی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە، لە میانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە تێگەیشتنێک بەمەبەستی هێشتنەوەی رەوشەکە بە هێمنی لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا.
ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەکردوە، لەسەر ئاستی هەرێمی، وڵاتانی کەنداو دەستیان بە گەنگەشە و گفتوگۆ کردووە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گەروی هورمز لە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەر یەکە لە ویتکۆفی نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆشنەری زاوای سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدەن پەیامێک ئاراستەی تاران بکەن و تێیدا هۆشداری بدەن لەوەی، داواکارییەکانی ئێران بۆ سەپاندنی باج زیادە و رەنگە ببێتە هۆی لەباربردن و تێکدانی دەرفەتەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، سێ ملیار دۆلار لە پارە بلۆکراوەکان ناگوازرێتەوە بۆ ئێران بەڵکو بۆ کڕینی کەلوپەلی سەرەکی بەکاردەهێنرێت، کە بەشێکیان لە ئەمریکاوە دەبێت.



