موقتەداسەدر، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در راگەیەندراوێکی لەسەر ئاستی هەڵبژارەی عیراق بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ چیتر ناتوانین لە ئاستە شەرمەزارکەری هەڵبژاردەی عیراق لە مۆندیال و پاڵاوتنەکاندا بێدەنگ بین.

لە راگەیەندراوەکەی موقتەدا سەدردا هاتووە؛ چیتر بێدەنگی هەڵنەبژێردرێت لەسەر ئەو ئاستە شەرمهێنەرەی، کە هەڵبژاردەی عیراق لە مۆندیال و یارییەکانی پاڵاوتندا پێشکەشی کردووە و داوای دەستبەجێ چاکسازی دەکات.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە گۆڕانکاری خێرا بکرێت، دوور لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی تائیفی، نەتەوەیی و حزبی.

سەدر لە راگەیەندراوەکەدا، جەختیکردوەتەوە پێویستە ئەم گۆڕانکارییانە تەنها یاریزانان نەگرێتەوە، بەڵکو تەواوی ستافی کارگێڕی، راهێنەرایەتی و هەموو ئەوانەش بگرێتەوە، کە پەیوەندییان بەو رەوشەی هەڵبژاردەکەوە هەیە.

سەدر هۆداریشیداوە، ئەگەر رێگری لە گەندەڵی، بەسیاسیکردن و ململانێ پەنهانەکان نەکرێت، هەڵبژاردەی عیراق هیچ پێگەیەکی لەسەر ئاستی ناوچەیی، کیشوەری و نێودەوڵەتیدا نامێنێت و لەدەستدانی ئەم دەرفەتەش پەشیمانییەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە کە دواتر دادی کەس نادات.