قائیمقامیەتی سلێمانی: هیچ بڕەپارەیەک مەدەن بە بریکارەکانی غاز لەبەرانبەر گۆڕینی بوتڵی کۆنی غاز بە بوتڵی نوێ
ساکۆ سمکۆ
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە لە بەرانبەرن گۆڕینی بوتڵی غازی کۆن بۆ نوێ، هیچ بڕە پارەیەک نەدەنە بریکارەکانی غاز.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بریکارەکانی غازیش ئاگادار دەکەنەوە کە لە بەرانبەر گۆڕینی بوتڵی غازی کۆن بە نوێ، هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتیان وەرنەگرن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
ئاماژە بەوەش کراوە، هاووڵاتیان دەتوانن لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچی و سکاڵایەک تایبەت بە بریکارەکانی غاز دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی (07716963939) سکاڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەی غاز.



