جۆرجیا میلۆنی بۆ دۆناڵد ترەمپ: تا من سەرۆک وەزیران بم ناهێڵم بنکەسەربازییەکانمان بەکاربهێنن
بڵند
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، قسەکانی ئەم دوایەی دۆناڵد ترەمپ بێ بنەمان و پێگەی جەماوەری ئەو پەیوەندی بە پێگەی جەماوەری دۆناڵد ترەمپەوە نییە، بە دۆناڵد ترەمپیش دەڵێت؛ پێویستە تۆ سەرنجت لەسەر پێگەی جەماوەری خۆت بێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە و هێرشە زارەکییەکانی سەرۆکی ئەمریکای بە "بێ بنەما و بێ مانا" ناوبردوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە پەیامەکەیدا بەرگریی لە بڕیارەکەی کردوە، کە لە جەنگی ئێران نەیهێشتوە سوپای ئەمریکا سود لە بنکە سەربازییەکانیان وەرگرن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئەو سەرۆک وەزیران بێت ناهێڵێت؛ بنکە سەربازییەکانیان دژی ئەو وڵاتانە بەکاربهێندرێن، کە رێککەوتنیان هەیە لەگەڵیاندا، چونکە ئیتاڵیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و بە خاوەن سەروەری دەمێنێتەوە.
لە وەڵامی ئەو قسەیەی سەرۆکی ئەمریکادا کە وتویەتی؛ میلۆنی ویستویەتی بە وێنەگرتن لەگەڵیدا پێگەی جەماوەری بەرز بێتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێت، ئەو خاوەنی پێگەی جەماوەری خۆیەتی و با سەرۆکی ئەمریکا تەرکیزی لای پێگەی جەماری خۆی بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ناکۆکی کەوتوەتە نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆرجی و سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیتاڵیا رایگەیاند کە مێلۆنی"سواڵی کردووە" کە وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت، ئەو بانگەشەیە کە مێلۆنی رەتیکردەوە و وتی؛"من و ئیتاڵیا هەرگیز سواڵ ناکەین" .


