عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆمەڵێک رێنمایی و بڕیاری بەپەلەی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان و گومرگ دەرکرد، کە گرنگترینیان گۆڕینی کاتیی سەرجەم کارمەندانی دەروازەکانە بەبێ بەدەرکردن لە ماوەی 48 سەعاتدا.

توجیهاتەکان پابەندکردنی وەزارەتی ناوخۆ لەخۆدەگرێت بۆ داخستنی سەرجەم کەلێنە ئەمنییەکان و رێڕەوە ناڕەسمییەکان، لە وشکانی و دەریاوە، لەگەڵ گۆڕینی سەرجەم فەرماندەی لیوا و یەکەکانی هێزەکانی سنوور.

هەروەها بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندە راسپێردراوەکانی دەستەی دەروازەکان بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی 48 کاتژمێردا.

هەر بەپێی بڕیارەکان، دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان ڕاسپێردراون بە رێگریکردن لە تێپەڕبوونی هەر جۆرە ماددەیەکی قەدەغەکراو یان هۆشبەر و بەرزکردنەوەی راپۆرتی خولی بۆ بەڕێوبەری دەروازەکە، و لە حاڵەتی هەر کەم تەرخەمییەکدا بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرن.

لە لایەکی ترەوە، فەرمانبەرانی گومرگ پابەندکراون بە پشکنینی زۆر وردی سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان و قەدەغەکردنی تێپەڕبوونی هەر بارهەڵگرێک پێش پشکنینی تەواو (النفاض) و وردبینیکردن لە بارەکەی.