مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە گوندی 'ساڵح ئاغا'ـی سنوری ناحیەی قۆرەتوو خنکا.

سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندی 'ساڵح ئاغا' سەربە ناحیەی قۆرەتوو، تەرمی مێرمنداڵێک بەناوی (هێمن ئیسماعیل کاکە عەلی) لەدایکبووی ساڵی 2010، هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت: بە وتەی کەسوکارەکەی، (هێمن ئیسماعیل) لەکاتی مەلەکردندا لەئاوی باڵەجۆ لە گوندەکەی خۆیان خنکاوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوەو لەسەرچۆنێتی روداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.