لە پەیامێکیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئێران کاتێکی زۆری بەفیڕۆدا بەهۆی دانوستاندن لەسەر رێککەوتنێک کە دەکرا دەستکەوتی گەورەی بۆ بهێنێتە دی، بەڵام لە ئێستادا دەبێت باجی ئەو سەرکێشی و کات بەفیڕۆدانەی بدات.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا، کە لە تروس سۆشیال بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت؛ تاران تەنیا قسە دەکات بێ ئەوەی هیچ کردارێکی هەبێت.

جەختی کردەوەتەوە، کە سەردەمی سەرەڕۆیی و مەترسی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئێستادا لە ناو فەوزایەکی گەورە و پشێویەکی زۆردان و توانیویانە بەشێکی زۆر لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەو سوپایە، بەتایبەت هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی لەناوبەرن.