ئەمڕۆ چوارشەممە، لینکی  فۆڕمی دامەزراندن بە شێوازی گرێبەست بۆ 250 فەرمانبەری پارێزگای هەڵەبجە کارا کرا و   لە ئێستادا هاووڵاتیانی سنورەکە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بوو،  ئەنجومەنی راژەی گشتی، بە مەبەستی دامەزراندنی 250 کەس بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لینکی فۆرمی داواکاری بڵاوکردەوە، پڕۆسەکە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەگرێتەوە و لە 10ی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستبوەڕوو، لە رێکەوتى 6/10/2025 و دیاریکردنى بوارى پسپۆریی پێویست لەلایەن پارێزگاى هەڵەبجە بە نوسراویان ژمارە (1/804) لە 30/3/2026 بۆ دامەزراندنى (250) کەس لە (32) پسپۆریی جیاواز لەسەر میلاکى گرێبەستى فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم لە سنورى پارێزگاى ناوبراو، ئەنجومەنى راژەى گشتى لینکى فەرمى بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى داواکارى دامەزراندن بڵاو دەکاتەوە.

لای خۆشیەوە پارێزگاری هەڵەبجە، لینکی دامەزراندنەکەی بڵاوکردوەتەوە  و لە ئێستادا هووڵاتیانی سنورەکە دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە خۆیان تۆمار بکەن.