قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووس لاناز كوردۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەبۆنەی ئەم کۆستە گەورەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوكاران و هاوپیشەکانی خاتوو لانازی جوانەمەرگ دەكەین و هاوبەشی خەمیانین".

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکار و هاوکارەکانی رۆژنامەنووس لاناز كوردۆ

زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس خاتوو لاناز كوردۆ.

بەبۆنەی ئەم کۆستە گەورەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوكاران و هاوپیشەکانی خاتوو لانازی جوانەمەرگ دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.

لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان