وەزارەتی کارەبا: خزمەتگوزاریی پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولە بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت
بڵند
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، خزمەتگوزاری پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی فرۆشیاریی وزە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستمەکانی وەزارەتی کارەبا رادەگیرێت و هۆکارەکەشی بۆ باشترکردنی ئەزمونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستمەکانی وەزارەتی کارەبا لە رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی( 11ـی6ـی 2026 تاوەکو رۆژی دووشەممە، 15ـی 6ـی 2026 ) راگرتنی خزمەتگوزاری پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەبەردەوام دەبێت.
لە راگەیەنداروەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە لە 11ـی 6 تا سەعات 2:00یی دوانیوەڕۆ، یاخود دوای 15ـی 6 سەرکەوتوانە تۆماردەکرێت، ئەگەر لە رێگەی سەکۆی ئی-پسوولە یان بنکەکانی فرۆشیاری ووزە بێت.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت؛ ئەم راگرتنە کاتییە لە خزمەتگوزاری پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستمەکانی وەزارتی کارەباوەیە و مەبەست لێی باشترکردنی ئەزمونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان بە تایبەتیش ناوچە دوورەدەستەکان.


