نێچيرڤان بارزانى و پاپا ليۆى چوارده كۆبوونەوە
سام
١٨ی ئایاری ٢٠٢٦
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن پاپا ليۆى چوارده، پاپای ڤاتیکانەوە پێشوازیی لێکرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: لە كۆبوونهوهكهدا، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستووەتەسەر رەوشی پێکهاتەکان له عیراق و ههرێمى كوردستان و جەختی کردەوە کە مەسیحییەکان و سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان، بەشێکی رەسەن و دانەبڕاون لە مێژوو، کولتوور و ناسنامەی نيشتمانيى هەرێمی کوردستان و پێکەوە داهاتووی وڵات دادەڕێژن.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: سەرۆکی هەرێم پێزانینی قووڵی هەرێمی کوردستان و عیراقی بۆ رۆڵی مەعنەوی و مێژوویيی ڤاتیکان لە برەودان بە گفتوگۆ و پێکەوەژیان لە جیهاندا دەربڕی، ههروهها وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی سەردانە مێژوویيیەکەی پاپا فرانسیسی کۆچکردوو، بانگهێشتنامەیەکی رەسمی ئاراستەی پاپا لیۆی چواردەی کرد بۆ سەردانیکردنی عیراق و هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پاپا خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە دەربڕیوە و ستایشی قووڵی کولتووری لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنى لە هەرێمی کوردستان و عیراق كردووە، ههروهها رۆڵى هەرێمی کوردستانی لە داڵدەدان، پاراستن و دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ لێقەوماوان و مەسیحییەکان لە قۆناغە سەختەکاندا بهرز نرخاندووە، لە تەوەرێکی ديكهی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ کراوە و ههردوولا هیوایان خواستووە، کە ئاشتی، سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بێتە دی.


