بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکی یەکێتی بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانە
١٣ی ئایاری ٢٠٢٦
١٣ی ئایاری ٢٠٢٦
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئاشکرای کرد کە نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی تایبەت بە هاووڵاتییان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و بە نرخێکی پاڵپشتیکراو دەمێنێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیاکەدا هاتووە: ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە گۆڕانی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوبوونەتەوە، جێبەجێکردنیان تایبەتە بە فەرمانگە دەوڵەتییەکان و کەرتەکانی تر، بە هیچ شێوەیەک ئەو سووتەمەنییەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت ناگرێتەوە.
کۆمپانیاکە روونیشی کردەوە کە بەرهەمە نەوتییەکانی تایبەت بە هاووڵاتییان لەسەر هەمان نرخی پاڵپشتیکراوی پێشووی خۆیان دەمێننەوە.
دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئەمڕۆ هەینی کوژرانی دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە ناوچەی 'وادی ئەلشای' لەڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، ئاماژە بەوە کراوە: هێزە ئاسمانییەکان، بەپشتبەستن بە زانیاریی وردی دەزگای دژەتیرۆر، هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو چەکداری پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی وادی شای کوشتووە.
لە پێشهاتێکی نوێدا، حوسییەکانی یەمەن پێشڕەوییەکی زۆریان بەرەو گەروی ستراتیژیی باب مەندەب کرد، ئەمەش بە سیستمی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی مەخا و دوورگەیەک لە دەریای سۆر لە رۆژی پێنجشەممەدا، دوای هەفتەیەک لە رووبەڕووبوونەوەی سەخت لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی یەمەن بە پاڵپشتی سعودییە.
بەرپرسێکی سەربازیی حکومەت بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی (أ.ف.ب)ی راگەیاند: حوسییەکان دوای کۆنتڕۆڵکردنی مەخا، بەرەو باب مەندەب دەکەونەڕێ.
لە هەمان کاتدا شایەتحاڵان ئاماژەیان بەوە کرد: چەکدارەکان بە خۆشی و وتنەوەی دروشمەکانیان چووبوونە ناو شارۆچکەکەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوە سەربازییەکە: حوسییەکان دەستیشیان بەسەر دوورگەی زوقڕی یەمەنیدا لە باشوری دەریای سور گرتووە، دوای هێرشێکی مووشەکی بالیستی و بەدوایدا هێرشێکی راستەوخۆ بە بەلەمی هەڵگری چەکداران.
لە هەفتەی رابردووەوە توندترین شەڕ و پێدادان لە نێوان حوسییەکان و هێزەکانی حکومەتدا لە دوای ئاگاداری ئاشتیی ساڵی 2022 ەوە دەستی پێکردووەتەوە، کە بەپێی ئامارەکانی سەرچاوەکانی هەردوو لا، بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 500 کەس کە زۆربەیان چەکدارن.