سودانی و مالكی لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا چوارچێوەی هەماهەنگییان سەرپشككردووە لە دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران.

موشریق فرێجی یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەی شەوی رابردوودا سودانی و نوری مالكی چوارچێوەی هەماهەنگییان سەرپشككردووە بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ كۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسی و یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە.

شەوی رابردوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد بۆدیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە، بەڵام نەیانتوانی بگەنە رێككەوتن و ماوەی دەستوریش بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ كۆتایی دێت.