سوپای ئەمریكا نزیكەی 2000 موشەكی بەرگری ئاسمانیی و 1000 موشەكی تۆماهۆكی لە جەنگی ئێراندا بەكارهێناوە
ساکۆ
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەم وێنەیە بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە
سوپای ئەمریكا رووبەروی كەمی جبەخانەی سەربازی دەبێتەوەو لێپرسراوانی سەربازی وڵاتەكەش دەڵێن شەش ساڵیان پێویستە بۆ پڕكردنەوەی كۆگا سەربازییەكانیان.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری لێپرسراوانی ئەمریكاوە رایگەیاندووە، بەهۆی بەكارهێنانی زۆری موشەكی بەرگریی ئاسمانییەوە لە جەنگی ئێراندا، نزیكەی شەش ساڵیان پێویستە بۆ پڕكردنەوەی كۆگاكانیان، ئەوەش مەترسی لە بەردەم پارێزگاریكردن لە تایوان بەرانبەر ئەگەری هێرشی چین دروستدەكات.
رۆژنامەكە راشیگەیاندووە، سوپای ئەمریكا نزیكەی 1500 بۆ 2000 موشەكی بەرگری ئاسمانیی و 1000 موشەكی تۆماهۆكیان لە جەنگی ئێراندا بەكارهێناوە.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، سوپای ئەمریكا موشەكی وڵاتە ئەوروپییەكان دەخاتە خزمەتی سەربازی خۆیەوەو ناچارە بەكاریانبهێنێت.


