ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند کە وڵاتەکەی هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە بەشداریکردن لە خولی نوێی دانوستانەکان.

بەقایی ئاماژەی بەوە کرد: ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە ئایا بەشداری لە خولی نوێی وتوێژەکانی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات یان نا.

وتیشی: ئێمە بە نیازپاکی و بە جیدییەوە چووینە ناو وتوێژەکان، بەڵام لایەنی بەرامبەر بێباکی و بێخەمیی خۆی نیشان داوە.

بەقایی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێرشکردنە سەر کەشتییە ئێرانییەکان پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکان و چەتەیی دەریاییە، هەر کاتێکیش دانوستانەکان بەرەو بەدەستهێنانی ئەنجامێکی دیاریکراو ئاراستە کران، ئەو کاتە ئێران بڕیار دەدات کە ئایا بەشداری تێدا دەکات یان نا.