وەزیری ئابوریی فەرەنسا: جەنگی ئێران ( 4 بۆ 6) ملیار یۆرۆ زیانی لێداوین
بڵند
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
رۆلاند لێسکۆر، وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، جەنگی ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر بازاڕی وزە، زیانێکی دارایی گەورەی بە وڵاتەکەی گەیاندووە، کە بڕەکەی لە نێوان چوار بۆ شەش ملیار یۆرۆدایە.
وەزیری دارایی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی اماژەی بەوە کرد، سەرەڕای هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی وڵاتەکەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران، بەڵام وڵاتەکەی زیانێکی زۆری پێگەیشتوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، کە زیانەکان کاریگەریان لەسەر بەرزبونەوەی تێچوی قەرزە حکومییەکانیشی کردوە و بەرزی کردوەنەتەوە، کە بەهۆی رەوشی ئێستای بازاڕەوە دروست بووە.
هاوکات وەزیری دارایی فەرەنسا، جەختی کردەوە کە پاکێجێک بۆ سڕکردنی خەرجییەکان پێشکەش دەکات و بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سباستیان لێکۆرنۆ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، زنجیرەیەک هەنگاوی نوێ بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان لە روبەڕوبونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی وزەدا رابگەیەنێت.


