رۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم بڵاویکردوەتەوە، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە بە رادەستکردنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە بە وڵاتێکی تر، بەڵام  ئەو وڵاتە ئەمریکا نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راپۆرتێکی رۆژنامە ئیسرائیلیەکەدا هاتووە، ئێران بە مەرجی رادەستکردنی یۆرانیوەمە پیتێندراوەکەی رازی بووە، بەڵام نایەویت رادەستی ئەمریکای بکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێدەچێت یەکێک لە ناکۆکییە گەورەکانی نێوان لایەنەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام هێشتا ئێران هیچ نیشانەیەکی ئامادەیی نیشان نەداوە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامەی موشەکی بالیستیکی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئەم نەرمی نواندنەی ئێران بەردەوام بێت، رەنگە ئەمریکا ماوەی ئاگربەست درێژ بکاتەوە.