رافائیال گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، رایگەیاند پرۆسەی ئاسایی بوونەوەی ئەو قەیرانی وزەیەی بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانەوە دروست بووە، ماوەی دوو ساڵ بخایەنێت و لە ئێستدا جیهان رۆژانە 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەستدەدات.

 گرۆسی ئاماژەی بەوە کردووە کە نرخە هەنووکەییەکانی وزە لە بازاڕەکاندا بە تەواوی گوزارشت لە قووڵیی و توندی ئەو کێشە راستەقینەیە ناکەن، کە بەهۆی  جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرۆکی جیهانی گرتووە.

گروسی هۆشداری دا لەبارەی قەبارەی زیانەکان و رایگەیاند، کە لە ئێستادا بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگەوە لە ناوچەکەدا، رۆژانە بڕی 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدرێت، ئەمەش فشارێکی زۆری خستوەتە سەر بازاڕەکانی وزە و پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ رەوشی پێشوو.