بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری پێشوی عیراقی کرد.
 
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و پێگەی د. لەتیف رەشید، کە لە ماوەی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیدا دڵسۆزانە خزمەتی گەل و ئامانجە باڵاکانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
 
هەروەها بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سوپاسی خزمەت و خەمخۆرییەکانی د. لەتیف رەشید کرا، کە هەمیشە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بووە.