نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆک کۆماری عیراق هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ شەممە 11ـی 4ـی 2026، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کۆبووە.

 

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، دوو گەڕی دەنگدان بەڕێوەچوو، ئەنجامی دەنگدان لە گەڕی یەکەمدا بەم شێوەیە بوو؛

 

نزار ئامێدی 208 دەنگ

موسەنا ئەمین 17 دەنگ

فوئاد حسێن 16 دەنگ

 

لە گەڕی دووەمیشدا کە دەنگدان لە نیوان نزار ئامێدی و موسەنا ئەمین دا بوو، ئەنجامی دەنگەکان بەم شێوەیە بوو؛

 

نزار ئامێدی دەنگ

موسەنا ئەمین دەنگ

 

بەپێی ئەنجامەکان، نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک سەرۆک کۆماری عیراق هەڵبژێردرا.

 

پڕۆفایلی نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق

 

- لە ساڵی 1968 لەدایکبووە

- لە ساڵی 2022 بۆ 2024 وەزیری ژینگەی عیراق بوو

- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیە

- بەرپرسی مەکتەبی سیاسی یەکێتیە لە بەغداد

- خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری میکانیک

- ئەزموونی زیاتر لە 40 ساڵ لە كاری باڵای حکومی و سیاسیدا هەیە

 

- پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ لایەنە کوردی و ھێزە سیاسییە سەرەکییەکانی بەغداد هەیە

 

بەشداری و نوێنەرایەتی عیراقی کردووە لە:

كۆمكاری عەرەبی لە (میسر، جەزائیر، تونس، سعودیە، کوەیت)

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گۆڕانی کەشوھەوا COP21 - پاریس 2015

سەرۆکایەتی وەفدی عیراق بۆ COP28 – لەئیماراتی عەرەبی 2023

کۆبوونەوەکانی كۆمەڵەتی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە - نایرۆبی 2023

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو - نیویۆرک

 

ئەزموونی سیاسی و ڕێکخراوەیی:

* ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی – یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

* ئەندامی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت (2022 – تائێستا)

* ئەندامی مەکتەبی سیاسی – یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (2023 – تائێستا)

* لێپرسراوی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد (2024 – تائێستا)

* لە نووسینگەی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (1993-2003) کاریکردووە

 

 

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک مام جەلال و سەرۆک کۆمارەکانی تر بووە لە ساڵی 2005 تا 2022

 

بەرپرسیارێتیەکان:

 

- راوێژکاری سەرۆکی کۆمار لە پرسە دەستووری و سیاسییەکان

- پەیوەندی نێوان سەرۆکایەتی و دەسەڵاتە دەستوورییەکان و لایەنە هەرێمییەكان

- پاڵپشتیکردنی پێکهێنانی حکوومەت و بەڕێوەبردنی قەیرانە نیشتمانییەکان

 - سەرپەرشتیکردنی بڕیارەکانی سەرۆکایەتی كۆمار