راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق دەڵێت: رێگریمان کردووە لە بەكارهێنانی خاكی عیراق بۆ هێرشكردنەسەر وڵاتانی دراوسێ و رۆڵێكی كاریگەریشمان هەبووە لە بانگەشەكردن بۆ پەنابردنە بەر دانوستان

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند، بڕیارێكی نیشتمانی دراوە كە خاكی عیراق بەكارنەهێنرێت بۆ هێرشكردنەسەر وڵاتان و بڕیارەكەشیان جێبەجێكردووە.

وتیشی، عیراق توانیویەتی لە رێگەی بڕیاری بەرپرسانە و ئەرێنییەوە خۆی بپارێزێت و رێگری بكات لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان، چونكە هەڵوێستێكی نیشتمانی هەڵبژاردووە و رێگریكردووە خاكەكەی بۆ هێرشكردنەسەر وڵاتان بەكاربهێنرێت.


ئاماژەی بەوەشدا، عیراق رۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە بانگەشەكردن بۆ پەنابردن بۆ دانوستان و دوورخستنەوەی ناوچەكە لە جەنگ و ئاڵۆزی.