دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو شارستانیەتی ئێران دەمرێت
بڵند
٧ی نیسانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، ئەمشەو ساتەوەختێکی یەکلاکەرەوە و گرنگە لە مێژوی درێژ و ئاڵۆزی جیهاندا، ئاماژەی بەوەشکردوە گەرچی نایەوێت ئەوە روبدات، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە شارستانیەتی ئێران دەمرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت؛ گۆڕانکارییەکی ریشەیی و گشتگیر لە دەسەڵاتدا رویداوە و مێشکگەلێکی ژیرتر و کەمتر توندڕەو جڵەوی کاروباریان گرتووەتە دەست.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمەش هیوای ئەوەی خوڵقاندوە کە روداوی "شۆڕشگێڕانە و ناوازە" بێنە ئاراوە و رێگری بکرێت لە لەناوچونی شارستانییەتێک کە مەترسی لەسەر بوو.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا کە لە تروس سۆشیال بڵاویکردوەتەوە، هۆشداریشیداوە ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، ئەمشەو کۆتایی بە 47 ساڵ لە چەوسانەوە، گەندەڵی و کوشتن دەهێنرێت و شارستانیەتی ئێران بە تەواوەتی لەناو دەچێت.



